داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان: هێرشه‌كان تێكشكێنراون



فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراویكی له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌عێراقییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند: تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.


راگەیێندراوێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

دەقی راگەیێندراوەکە

كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.

لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.

دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

20ـی 10ـی 2017

1545 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2017

بابەتی زیاتر