داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشوری كه‌ركوك: فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان پێنه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ته‌واوبونی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ كشاونه‌ته‌وه‌


ئه‌و فه‌رماندانه‌ی له‌ باشوری كه‌ركوك رووبه‌رووی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه‌. ده‌ڵێن فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان پێنه‌كراوه‌. به‌هۆی ته‌واوبوونی ته‌قه‌مه‌نه‌ی و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی دواتریان شكستیان هێناوه‌،و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان سه‌نگه‌ره‌كانیان به‌جێهێشتووه‌.

فه‌رمانده‌كانی لیوای 102 و لیوا 128 لیوای یه‌كی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ باشوری كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رستی وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی محوه‌ری باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
هۆكاری شكستی هێزه‌كانیان له‌ باشوری كه‌ركوك خسته‌روو.

فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ڕایانگه‌یاند" له‌سه‌ره‌تادا فه‌رمانیان پێكراوه‌ ته‌قه‌ بكه‌ن و رووبه‌رووی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ببنه‌وه‌. له‌ كاتژمێری دوو و سی خوله‌كه‌وه‌ تا كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ رووبه‌رووی هێرشی چه‌كداركانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه‌. به‌لاَم به‌هۆی نابه‌رامبه‌ری هێز و نه‌مانی ته‌قه‌مه‌نی شكستیان هێناوه‌ ناچار بوونه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن"


920 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2017

بابەتی زیاتر