داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌فه‌رمی پاكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌ققه‌یان له‌داعش ڕاگه‌یاند


هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه‌چه‌كدارانی‌ یه‌په‌گه‌ زۆرینه‌ی‌ پێكده‌هێنن به‌فه‌رمی پاكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌ققه‌یان له‌چه‌كدارانی داعش ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێن توانیویانه‌ ژیانی نزیكه‌ی 450 هه‌زار سیڤیلی شاره‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن.
ته‌لال سلو وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌وته‌یه‌كدا له‌شاری‌ ڕه‌ققه‌ ڕایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵـكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ به‌گیانی 655 شه‌ڕڤان كه‌ له‌كوردو نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سوریاو شه‌ڕڤانانی بیانی پـێكهاتوون، تۆماركراوه‌.
سلو وتیشی‌ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری‌ شاره‌كه‌ ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی شاری ڕه‌ققه‌ ده‌كه‌ن، پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه‌ش ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كرێت، به‌ڵێنیشیدا پارێزگاری له‌شاره‌كه‌ بكه‌ن له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی.
دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ئاینده‌ی پارێزگای ڕه‌ققه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له‌چوارچێوه‌ی سوریای دیموكراتی فیدراڵ" كه‌تیایدا خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ خۆیان كاره‌كانی‌ خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.


497 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2017

بابەتی زیاتر