داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌رانی میانمار له‌ به‌نگلادیش گه‌یشتووه‌ته‌ 800 هه‌زار په‌نابه‌ر


نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه‌ په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌كانی میانمار له‌ كه‌مپه‌كانی به‌نگلادش گیرساونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 800 هه‌زار كه‌س و، ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌ختی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

جۆیل میللمان، وته‌بێژی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند،" تا دێت ژماره‌ی په‌نابه‌رانی میانمار ڕوو له‌ زیادبوونه‌و، به‌پێی ئاماره‌كانیش ژماره‌ی ئه‌و مسوڵمانانه‌ی له‌ 25ی ئابه‌وه‌ تا ێستا به‌هۆی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌كانی میانمار له‌ كه‌مپه‌كانی به‌نگلادش گیرساونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 800 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 589 هه‌زار كه‌س و به‌سه‌ختی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن".
وتیشی" ئه‌و حه‌وت هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی له‌ گوندی ئانژومان پارا له‌ سنووری به‌نگلادش گیریان خواردبوو دوێنێ له‌لایه‌ن سوپای به‌نگلادش رزگاركران و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ كه‌مپه‌كان نیشته‌جێكراون"
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: 25ی ئابی ئه‌مساڵ، سوپای میانمار و بوزییه‌ توندڕه‌وه‌كان  هێرشیان بۆ سه‌ر موسڵمانانی میانمار ده‌ست پێكردو، موسوڵمانی ئه‌و ناوچانه‌ش بۆ پاراستنی گیانی خۆیان روویان له‌ به‌نگلادش كرد.


651 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2017

بابەتی زیاتر