داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌: حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له‌ 150 كوژرا و برینداریان هه‌یه‌


فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه‌. و ڕایگه‌یاند " دوو ده‌بابه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئه‌برامزی ئه‌مریكی بوو له‌ گه‌ڵ یه‌ك مدره‌عه‌ و زیاتر له ‌12 هه‌مه‌ڕ و ئالیات تێكشكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر كووژراو و برینداریان  به‌دوای خۆیان دا راكێشا كه‌ به‌ پێی هه‌واله‌كان زیاتر له‌ سه‌د و په‌نجا چه‌كدار ده‌بن."


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئه‌مرۆ سه‌رله‌به‌یانی هێزه‌كانی حشدی شعبی به‌ چه‌ك و تۆپ و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی هێرشێكی گه‌وره‌و به‌ربلاویان هێنایه‌ سه‌ر هێزه‌كانمان له‌ پردێ و به‌ره‌و جاده‌ی سه‌ره‌كی پردێ-هه‌ولێر.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان لێیان هاتنه‌ ده‌ست و به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌ بۆ به‌رگری كردن له‌ كوردستان و گه‌له‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ما‌ن و له‌ شه‌رێكی سه‌خت و پاله‌وانانه‌دا هه‌موو هێرشه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی دووژمنی داگیركه‌ر به‌ حشدی نا شعبی و هاوكاره‌كانیانه‌وه‌ له‌ پاسدار و كه‌سانی خۆفرۆش تێك و پێك شكێنران و پاش گورزێكی كووشنده‌ پاشه‌كشه‌یان پێكرا وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو برا پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانده‌كان ده‌كه‌ین له‌ هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌ی هه‌شتا و فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و هێزی تایبه‌تی یه‌ك و ئاسایش كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ره‌ دوو ده‌بابه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئه‌برامزی ئه‌مریكی بوو له‌ گه‌ڵ یه‌ك مدره‌عه‌ و زیاتر له ‌12 هه‌مه‌ڕ و ئالیات تێكشكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر كووژراو و برینداریان  به‌دوای خۆیان دا راكێشا كه‌ به‌ پێی هه‌واله‌كان زیاتر له‌ سه‌د و په‌نجا چه‌كدار ده‌بن كه‌ زۆربه‌یان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك ئه‌م داستانه‌ پیرۆزه‌ به‌ خوێنی ئاڵی شه‌ش شه‌هیدی نه‌مر و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی بریندار ره‌نگین كرا.

ئێمه‌ له‌ كاتێكدا پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و سوپاسی بێ پایانمان به‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی ئه‌م داستانه‌ ده‌گه‌یه‌نین چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك یه‌كه‌كان كه‌ جگه‌ له‌ قاره‌مانیه‌تی هیچ تاقسیرێكیان نه‌بوو وه‌ ئیسپاتیان كرد كه‌ ئه‌م هێزه‌ داگیركه‌ره‌ ده‌شكێندرێت و ریسوا ده‌بێت.

سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان داده‌نوێنین هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكیان و ته‌مه‌ننای چاك بوونه‌وه‌ به‌ زووترین كات بۆ برینداره‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین.

هه‌ر بژی پێشمه‌رگه

‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك پردێ

20/10/2017

1689 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2017

بابەتی زیاتر