داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ورە و ھێزی بە عێراق و وڵاتانی ھاوسێ داوە ھێرش بكەنە سەر كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی پردێ بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویستە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەپەلە دەستێوەردان بکات و هێرشی سوپاى عێراق ئیدانە بکات.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ھێزەكانی پێشمەرگە ئازایانە پارێزگاریان لە كوردستان كرد لەبەرامبەر ھێرشەكان، راپۆرتە سەرەتاییەكانمان ئەوە دەردەخەن كە 10 ھەمه‌ڕی ئەمریكی و 2 تانك و تانكێكی جۆری ئابرامز ئێم وەن، تێكشكێندراون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه‌ ئەو چەكانە بۆ ئەو ئامانجە بە ھێزەكانی عێراق درابوون تا لە دژی داعش بەكاریانبھێنن، كەچی ئێستا لەلایەن ھێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە دژی خەڵكی كوردستان بەكاردێن.



ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئه‌مڕۆ سوپای عێراق و میلیشیا شیعییەكان كە ئێران پاڵپشتیان دەكات و بە چەكی ئەمریكی پڕچه‌ككراون، ھێرشێكیان بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسەر رێگەی كەركووك و هه‌ردوو قۆڵه‌كه‌ی ئاڵتون كوپری دەستپێكرد، كە بە پردێ ناسراوە، لە رۆژئاوای رێگەی دوبز-ھەولێر و لە رۆژھەڵاتیش لە نزیك گوندی قەرەباغ. ئامانجی ئەو ھێزانە چوونەناوەوەی قوشتەپە بووە لە باشووری ھەولێر.

ھێزەكانی پێشمەرگە ئازایانە پارێزگاریان لە كوردستان كرد لەبەرامبەر ھێرشەكان، راپۆرتە سەرەتاییەكانمان ئەوە دەردەخەن كە 10 ھەمڤی ئەمریكی و 2 تانك و تانكێكی جۆری ئابرامز ئێم وەن، تێكشكێندراون.

ئەو چەكانە بۆ ئەو ئامانجە بە ھێزەكانی عێراق درابوون تا لە دژی داعش بەكاریانبھێنن، كەچی ئێستا لەلایەن ھێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە دژی خەڵكی كوردستان بەكاردێن.

ھێرشەكە بەشێكە لە ھێرشە بەرفراوانەكەی سەر كەركووك كە لە 16 تشرینی یەكەم دەستیپێكرد، تەنھا لە 5 رۆژی رابردوو ھێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی 3 لە ئارامترین پارێزگاكانی عێراقییان ناسەقامگیر كردووە، لانیكەم تا ئێستا 100.000 ھاووڵاتی ئاوارەی ھەولێر و سلێمانی بوون و پێویستیان بە خۆراك و شوێنی مانەوە ھەیە.

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەستدرێژیان كردووه‌تە سەر ماڵ و حاڵی ھاووڵاتیانی كورد و توركمان و كەلوپەلەكانییان بردوون، لە ھەر یەكە لە شارەكانی كەركووك، دوزخورماتوو و خانەقین، كه‌ ترس و دڵەراوكێیان لەناو ھاووڵاتییان بڵاوكردووه‌تەوە.

لە خانەقین، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی خۆپێشاندەرانیان گوللـەباران كردووە و كە داوایان لەو میلیشیایانە دەكرد، خاكی كوردستان بەجێ بھێڵن، له‌ ئه‌نجامدا ژمارەیەك لەو خۆپێشاندەرانه‌ كوژران و بریندار بوون.

زانیارییەكانمان ئەو پشتڕاست دەكەنەوە، ئەم میلیشیایانەی خوارەوە كە ئێران پاڵپشتیان دەكات لە دژی پێشمەرگە جەنگاون لە شەڕی 16 تشرینی یەكەم، بریتین له‌: عەصائیبی ئەھلول حەق، میلیشاكانی بەدر، كەتائیب حیزبوڵڵا، یەكەكانی عەباس، فەوجی عەلی ئەكبەر، یەكەكانی خۆراسان و بەتالیۆنەكانی ئیمام عەلی.

بێدەنگی و چاوپۆشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ورە و ھێزی بە عێراق و وڵاتانی ھاوسێ داوە، كە ھێرش بكەنە سەر كوردستان. ئەو سوپایەی كه‌ ئامادەكراوە خەڵكی عێراق بپارێزێت، ئێستا ھێرش دەكاتە سەر خەڵكی كوردستان.

ھێرشە بەردەوامەكانی عێراق وایكردووە مەترسییەكانی رژدتر دەربەكەون لەسەر داھاتووی گەلەكەمان لە عێڕاق، پێویستە ئێستا كۆمه‌ڵگەی نێودەوڵەتی ھەڵوێستی خۆی نیشانبدات و ئەو ھێرشە دوژمناكارانەیە شەرمەزار بكات.

ھێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە پاراستنی خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندییەكانیان، داواش لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین بەزووترین كات خواستە دوژمنكارانەكانیان لە دژی گەلی كوردستان راگرن و لە ناوچە داگیركراوەكانیش بكشێنەوە.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

20/10/2017

1167 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2017

بابەتی زیاتر