داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵه‌ح و سۆران عومه‌ر داوا له‌م سێ لایه‌نه‌ ده‌كه‌ن بەرەی نیشتمانی رزگاری رابگەیەنن

عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر پەرلەمانتارانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی داوا لە حزبەكانیان و قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دەكەن بۆ دەربازبوون لە دۆخی ئێستای كوردستان بەرەی نیشتمانی رزگاری رابگەیەنن.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان و سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكی هاوبەشدا بەنێوی (دوا دەرفەتە) لە پەیجی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویانكردۆتەوە داوایەكیان ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی لە پێناوی دیموكراسی و دادپەروەری كردووە.

لەو داوایەدا رایانگەیاندووە، دۆخی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی مەترسیداردا دەڕوات، چی دیكە ئەم پێكهاتەی كە ئێستا دەسەڵاتیان بەدەستە توانای بەڕێوەبردن و حوكمڕانیكردنیان نەماوە و خەڵكی كوردستانیان دووچاری دەیان گرفت و قەیران كردووە، لە ئەگەری بەردەوامیان هەرێمی كوردستان دووچاری كارەساتی گەورەتر دەبێت.

ئەو دوو پەرلەمانتارە بە حزبەكانیان و هاوپەیمانی دەڵێن "بۆ دەربازكردنی خەڵكی كوردستان ئێوە جێگای ئومێدن، بە سەدان هەزار پێشمەرگە و مامۆستا و هاوڵاتی ئومێدیان بە ئێوەیە، بە سەدان هەزار كەس ئامادەی پشتیوانی و هاوكاری و هیمەتن بۆ هەر خەباتێكی مەدەنی لە پێناو دروستبوونی بەدیلێكی جدی بۆ دەربازبوون".




دوا ده‌رفه‌ته‌....

بۆ :
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی له‌ پێناوی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری 

دۆخی حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان به‌ قۆناغێکی مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات، چی دیکه‌ ئه‌م پێکهاته‌ی، که‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌ توانای به‌ڕێوه‌بردن و حوکمڕانیکردنیان نه‌ماوه‌. 
خه‌ڵکی کوردستانیان دووچاری ده‌یان گرفت و قه‌یران کرده‌وه، له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیان هه‌رێمی کوردستان دووچاری کاره‌ساتی گه‌وره‌تر ده‌بێت. 

ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ که‌ له‌ ٤٨ کاتژمێردا ٥١٪ خاکی کوردستانیان دۆڕاند، به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش دووچاری برسێتی و بێموچه‌ی ده‌که‌نه‌وه‌. 

به‌ڕێزان... 
بۆ ده‌ربازکردنی خه‌ڵکی کوردستان ئێوه‌ جێگای ئومێدن، به‌ سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌و مامۆستاو هاوڵاتی ئومێدیان به‌ ئێوه‌یه‌.. 
به‌ سه‌دان هه‌زار که‌س ئاماده‌ی پشتیوانی و هاوکاری و هیمه‌تن بۆ هه‌ر خه‌باتێکی مه‌ده‌نی له‌ پێناو دروستبوونی به‌دیلێکی جدی بۆ ده‌ربازبوون. 
به‌ره‌ی ڕزگاری نیشتیمانی پشتیوانیه‌کی به‌هێزی ناوخۆی و جیهانی هه‌یه‌. 
وڵاته‌ کاریگه‌ره‌کانی دونیا به‌دوای به‌دیلدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌م حوکمڕانیه‌ شکستخواردوه‌، دڵنیاین ئێوه‌ ئه‌م به‌دیله‌ن. 

بۆیه‌ تکاتان لێده‌که‌ین له‌ زوترین کاتدا، ئه‌م پرۆژه‌ گرنگه‌ ڕابگه‌ینن و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هه‌ر لیست و گروپ و که‌سایه‌تیه‌کی دیکه‌ی سیاسی بکه‌ن که‌ هاوهه‌ڵوێستتانن.

عەلی حەمەساڵح
سۆران عومەر
٢٠/١٠/٢٠١٧

4400 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017

بابەتی زیاتر