داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه‌




ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ پشتیوانی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت نابێت بارگژی‌ ئه‌منی‌ له‌و وڵاته‌ هه‌ڵگیرسێت، ماڕۆن له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌په‌راوێزی‌ لوتكه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا له‌بڕۆكسل ڕایگه‌یاند، یه‌كپارچه‌یی عێراق هۆكاری‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌یه‌و ته‌نها گروپه‌ چه‌كداره‌كان سوود له‌دابه‌ش بوونی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بینن.
سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا وتیشی‌ پێشتر له‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و مه‌سعود بارزانی‌" پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق دوپاتكردۆته‌وه‌و هانی‌ هه‌ردوولاشیداوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ دانوستان به‌پێی‌ ده‌ستورو به‌جۆرێك مافی‌ كوردی‌ تێدا پارێزراوبێت.
ماكڕۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد جموجۆڵه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ عێراق به‌ئاراسته‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ كێڵـگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ مافی‌ حكومه‌تی ناوه‌نده‌.

345 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017

بابەتی زیاتر