ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیتشیمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و سیسته‌مه‌كه بكرێته په‌رله‌مانی و تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێندرێ.
ئارێز عهبدوڵلاَ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی له نوسینێكدا ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌و نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه دیاره‌و ده‌بێ لایه‌نه بڕیارده‌ره‌كانی، دانی پیابنێن و ئۆباڵه‌كه هه‌ڵبگرن.
ئارێز عهبدولاَ ده‌ڵێت بارودۆخی كوردستان چیتر به‌رگه‌ی درێژه‌دان به‌و سیسته‌مه حوكمڕانی و سیاسیه سه‌قه‌ته‌و قه‌یرانه‌كان ناگرێ. بۆ ئه‌وه‌ی خراپتر و وڵاته‌كه‌مان وێرانتر نه‌بێ، نابێ چیتر خۆ له‌گێلی بدرێ و له ئاستی كاره‌سات و هۆكاره‌كانی چاومان بنوقێنین.
له‌باره‌ی رێگاچاره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان كارا و كاریگه‌ر بكرێ و ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه بكرێته په‌رله‌مانی و تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو حكومه‌تێكی نیشتمانی له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكبهێندرێ.
ئارێز عهبدوڵلاَ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه به‌زوویی نه‌نرێن و قه‌یرانه سیاسی و یاساییه‌كانی كوردستان تێنهپهرینین ئه‌وا لانی كه‌م قه‌یرانێكی ئابوری چاوه‌ڕوانكراو وڵاته‌كه هه‌ڵده‌ته‌كێنێ.
1288 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017