Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگایه‌كی‌ عێراق بڕیارێك له‌باره‌ی‌ بانگكردنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌رده‌كات


   دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراقی‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌بانگهێشتكردنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌رده‌كات.

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشكرایكرد دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراقی‌ به‌نیازه‌ سبه‌ینێ‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ بكات، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌بوون له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌و 55 سكاڵایه‌ی‌ له‌دژی‌ به‌رزكراونه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی‌ عێراق كه‌نه‌یویستووه‌ ناوی‌ ئاشرابكات "ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ له‌دژی‌ بارزانی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ستن به‌دۆسیه‌كانی‌ ڕیفراندۆم و تێكدانی‌ ئاسایش و دزینی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم و پێشێلكاریه‌ ئیداری‌ و یاساییه‌كان".
ئه‌م بڕیاره‌ی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ریی‌ باڵای‌ عێراق بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری‌ بارزانی‌ ده‌ركرد، پێشتریش عالیه‌ نوسه‌یف ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، "به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ و ده‌ستبردن بۆ سه‌روه‌ری‌ ده‌وڵه‌ت" سكاڵایه‌كی‌ یاسایی له‌دژی‌ مه‌سعود بارزانی‌ به‌رزكرده‌وه‌.


18384 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017

بابەتی زیاتر