داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئیسپانیا مافی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا وه‌رده‌گرێته‌وه‌


سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئیسپانیا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و مافی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ له‌و هه‌رێمه‌وه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌.
ماریانۆ ڕاخۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسپانیا ڕایگه‌یاند" ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا كه‌مده‌كاته‌وه‌و حكومه‌تی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، هاوكات داوا ده‌كات له‌ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌و هه‌رێمه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.

ڕاخۆی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی‌ یاساو پاراستنی‌ مافی‌ هاوڵاتیان و پارێزگاری‌ له‌ئابوری‌ ئیسپانیایه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئیسپانیایه‌، كه‌بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ كۆببێته‌وه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئیسپانیا دژی‌ هه‌رێمی‌ كاته‌لۆنیا له‌چوارچێوه‌ی‌ مادده‌ی‌ 155ی‌ ده‌ستوری‌ ئه‌و وڵاته‌دایه‌، كه‌ ڕێگه‌ به‌حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌دات مافی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ وڵات هه‌ڵپه‌سێرێت، له‌ئه‌گه‌ری‌ پابه‌ند نه‌بوونی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌یاساكانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

518 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017

بابەتی زیاتر