Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌وڵده‌درێت پارێزگارێك‌و سه‌رۆكێكی نوێی‌ ئه‌نجومه‌ن بۆ كه‌ركووك هه‌ڵبژێردرێت


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی ڕایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كركوك، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ شاره‌كه‌.

ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك له‌ لێدوانێكدا بۆ په‌یام ڕایگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ تا بتوانن رێژه‌ی یاسایی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ته‌واو بكه‌ن و سه‌رۆكێكی نوێ‌ له‌بری ڕێبوار تاڵه‌بانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كاره‌كان به‌پێی یاسا وه‌ك خۆی لێبێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی یاسایی و گه‌ڕانه‌وه‌ی لیسته‌كان،  وتی‌ "داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن له‌ پێناو كه‌ركووك بگه‌رێنه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ده‌ركردنی بریاره‌كان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بریار بێت واز له‌ كه‌ركووك بێنین با هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان پێكه‌وه‌ بریار بده‌ین و شاره‌كه‌ به‌ جێ بهێڵین ، به‌لاَم ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌و چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ چوار چێوه‌ی ده‌ستور بریار بده‌ین و كۆببینه‌وه‌".

1090 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2017

بابەتی زیاتر