داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌غدا مه‌رجی بۆ دانوستاندن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا


وته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق"مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت" یه‌كێتی خاكی عیراق و ده‌ستور و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی حكومه‌تی فیدراڵی پێشمه‌رجی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان. 

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" به‌دڵنیاییه‌وه‌ گفتوگۆكانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێم مه‌رجدار ده‌بێت و مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌ پابه‌ندی به‌ ده‌ستورو یه‌كێتی خاكی عیراق.

هاوكات رونیشیكرده‌وه‌ به‌شێك له‌ مه‌رجه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌سه‌ر خاڵه‌ سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان و داهات و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی هیچ سازشێك له‌ سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ناكات .

سه‌عد حه‌دیسی وتیشی" پرسی ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناخرێته‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا، ئاشكراشیكرد حكومه‌تی ناوه‌ندیی له‌رێگه‌ی بڕیاری دادگاوه‌ ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. 

4596 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2017

بابەتی زیاتر