داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بۆ پاراستنی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی عێراق گه‌یشته‌ كه‌ركووك


یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق گه‌یشته‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركووك.
نه‌قیب حامد عوبێدی ئه‌فسه‌ری پۆلیس، ئاشكرایكرد "یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "له‌چوارچێوه‌ی پلانی پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان، هێزێكی زۆر له‌ پۆلیسی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ باشووری عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزانه‌ش پاراستنی ئاسایشی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وزه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتن".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس وتیشی "هێزی پاراستنی نه‌وت له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵ ئه‌كه‌ركانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.


1085 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2017

بابەتی زیاتر