داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نێچیرڤان بارزانی: دەمانەوێت زیاتر لە پڕۆژەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بگەین



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی ڕایگه‌یاند: دەمانەوێت زیاتر لە پڕۆژەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بگەین و ئاماده‌ین گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ زانینی هۆكار و ئامانجه‌كانی "

هةر لةو كؤنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه‌كه‌ ده‌مانه‌وێت لە چوارچێوەی دەستوور و بە گفتوگۆی جیدی كێشه‌كان چارەسەربکەین، بۆئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غداین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه‌ تاوه‌كو ئێستا  چوونی شاندی کوردستان بۆ به‌غداد دیارنییە و ڕاشیگه‌یاند كه‌ هیواداره‌ چیدیكه‌ كێشه‌كان به‌رده‌وام نه‌بن و هه‌رچی زووتره‌ ده‌ست بكرێت به‌ دانوستان.

سه‌باره‌ت به‌ باردوۆخی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند: كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت و ئێمه‌ وه‌كو میله‌تی كورد دۆخی له‌مه‌ خراپتر به‌سه‌رمان هاتووه‌ و لێی ده‌رباز بووین به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن ده‌ربازده‌بین له‌م دۆخه‌، بۆ ئێستاش گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی ڕیزه‌كانمان بپارێزین.

2702 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2017

بابەتی زیاتر