وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره(4)ی ساڵی 2017ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی كرد به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوستار مه‌جید وه‌زیری كشت‌وكال و به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران، ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له كورته وتارێكی جه‌نابی وه‌زیر كه تێیدا باسی له ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاندی وه‌زاره‌ت كرد بۆ هۆڵه‌ندا كه به وڵاتێكی پێشكه‌وتووی جیهان داده‌نرێت له بواری كشتوكاڵدا، هاوكات دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئابووریی ئه‌و وڵاته و سه‌ردانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له چه‌ندین بابه‌تی دیاری كراوی نێوان وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر تایبه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ كرا.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگاكانه‌وه راپۆرتی تایبه‌ت به داواكاری و گرفته‌كان باسی لێوه‌كرا و دواتر بریاری له باره‌وه درا....
524 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2017