داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مینستی نێوده‌وڵه‌تی: هێزه‌عێراقیه‌كان و توروكمانه‌كان ماڵی هاوڵاتیانی خوورماتوویان تاڵانكردوه‌و سوتاندویانه‌


ڕێكخراوی ئه‌منیستی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی دوزخورماتووه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی توركمان ده‌ستیان له‌ تاڵانكردن و سوتانی ماڵی هاوڵاتیانی خورماتوودا هه‌بووه‌.
ڕێكخراوی ئه‌منیستی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی هێرشی به‌مه‌به‌ست بۆ سه‌ر ناوچه‌ زۆرینه‌ كوردنشینه‌كانی دوزخورماتوو، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 11 هاوڵاتی كوژراون و سه‌دان ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان تاڵانكراوه‌و سوتێندراوه‌ و خاپووركراوه‌.
ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ڕێكخراوی ئه‌منیستی نێوده‌وڵه‌تی وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرد و ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئاسایی و ده‌یان شایه‌تی كۆكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی دوزخورماتوو به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق به‌ پشتیوانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌، ناچاركراون ماڵه‌كانیان جێبهێڵن.
به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌ی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ژیانی چه‌ندین ژن و منداڵ و پیاو كه‌ له‌ ژماردن نایه‌ن، له‌ قه‌زای دوزخورماتوو وێران بووه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ قه‌زاكه‌ ماڵ و دوكان و هه‌رچیه‌كیان هه‌بووه‌ له‌ده‌ستیان داوه‌. 
هاوكات داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن له‌و توندوتیژیانه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها قوربانیه‌كان قه‌ره‌بووی ته‌واو بكرێنه‌وه‌ و كه‌سانی به‌رپرس به‌ سزا بگه‌یه‌ندرێن. 

299 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2017

بابەتی زیاتر