داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ فیشخاپوور هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی سێگۆشه‌ی سنوریی عێراق-سوریا- توركیا ده‌ده‌ن

هێزه‌ عێراقییه‌كان و میلیشیا شیعه‌كان هێرشیان بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ سێگۆشه‌ی‌ سنووریی‌ نێوان عێراق-سووریا-توركیا له‌ فیشخاپوور ده‌ستپێكردووه‌. له‌ مه‌خمووریی‌ شه‌ڕێكی‌ سه‌خت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕایگه‌یاند "هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه‌ هێرشان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سنووری‌ نێوان هه‌رسێ‌ وڵاتی‌ عێراق - سووریا - توركیا ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ فیشخاپووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌م هێرشه‌ به‌ هاوكاریی‌ توركیا و ئه‌و هێزانه‌ی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌ناوخاكی‌ توركیا و له‌سه‌ر سنووری‌ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ سوپای‌ توركیا مانۆڕی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هێزه‌ عێراقییه‌كان داوایان له‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 12 كاتژمێردا ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕاده‌ست بكات، به‌ر له‌ گه‌یشتنی‌ عه‌بادی‌ به‌ ئه‌نقه‌ره‌.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌ هێرشی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ مه‌خمووره‌وه‌ به‌روه‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ خورمه‌ڵه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانێكی‌ قورس له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان هێزه‌انی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌.
په‌یامنێری‌ په‌یام ڕاگیه‌یاند به‌هۆی‌ پێكدادانه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق سبه‌ینێ‌ سه‌ردانی‌ توركیا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.
عێراق له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ له‌ فشخاپووره‌وه‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ سنووریی‌ نوێ‌ له‌گه‌ڵ توركیا بكاته‌وه‌.

4763 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2017

بابەتی زیاتر