داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌یده‌ر عه‌بادی: ڕیفراندۆم تاكلایه‌نه‌ و به‌بێ هیچ گفتوگۆ و رێزگرتنێك ئه‌نجامدرا

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا كۆبویه‌وه‌، هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق كرده‌وه‌.
له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان كرده‌وه‌ هاوكات ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی‌ خۆی به‌رامبه‌ر بونی‌ هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌قه‌ندیل و شه‌نگال نه‌شاردرده‌وه‌ و له‌باره‌ی‌ ڕیفراندۆمیشه‌وه‌ وتی‌ "نیگه‌رانبوین له‌ڕیفراندۆم و له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراقداین".
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادیش وتی‌ "كاری ئێمه‌ رێگه‌گرتنه‌ له‌ دابه‌شبوونی عێراق، ڕیفراندۆم تاكلایه‌نه‌ و به‌بێ هیچ گفتوگۆ و رێزگرتنێك ئه‌نجامدرا".
وتیشی‌ "هه‌ندێك كه‌س ویستیان خوێن بڕێژن، به‌ڵام ئێمه‌ فه‌رمانمان بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان ڕوونه‌ كه‌ خوێن نه‌ڕژێنن".
هه‌ر دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان, سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌ كۆشكی‌ چانكایا به‌به‌شداری‌ چه‌ند وه‌زیرێك له‌گه‌ڵ بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا كۆبویه‌وه‌ و ته‌وه‌ری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌باره‌ی‌ سنورو و نه‌وت و خاڵه‌ سنورییه‌كان بوو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا ئاشكرایكرد: خاڵی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل ڕاده‌ستی‌ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌

662 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2017

بابەتی زیاتر