داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توركیا و عێراق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ خاڵی‌ سنووری‌ ئۆڤاكۆی‌ ڕێككه‌وتوون


وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ خاڵی‌ سنووری‌ ئۆڤاكۆی‌ ڕێككه‌وتوون.

بوله‌نت توفه‌نكجی، وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا،  له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وشاندی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا هاوڕابوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری له‌ نێوان هه‌ردوو  وڵات".

وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش هاوشێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ توركیا خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ خاڵێكی‌ سنووریی‌ دیكه‌ بكرێته‌وه‌".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "دوای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست، پێده‌چێت به‌منزیكانه‌ ده‌روازه‌ی سنووری ئۆڤاكۆی بكرێته‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بینالی‌ یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیاش، پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌ پشتیوانیی‌ خۆی‌ بۆ به‌غدا له‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان ڕاگه‌یاند. هێزه‌ عێراقییه‌كانیش ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ سه‌ربازییان بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌و خاڵه‌ سنوورییه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ فیشخاپوور ده‌ستپێكردووه‌ و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌ دوای سه‌ردانی بۆ توركیا عه‌بادی به‌به‌شداری‌ چه‌ند وه‌زیرێك له‌گه‌ڵ بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا كۆبویه‌وه‌ و ته‌وه‌ری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌باره‌ی‌ سنورو و نه‌وت و خاڵه‌ سنورییه‌كان بوو. 

 لە كۆنگره‌یه‌كی  ڕۆژنامەوانی هاوبه‌شیشدا له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا ڕایگەیاند، لەگەڵ حكومه‌تی عێراق ڕێك كه‌وتوین کە ئیدارەی دەروازه‌ی سنوری ئیبراهیم خەلیل ڕادەستی بەغدا بکەین.

هاوكات وتیشی كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقدان و له‌مه‌و دوا په‌یوه‌نییه‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر ده‌كه‌ن له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵاتدا و وتیشی كه‌ ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ دوای ڕیفراندۆمه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌.

هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادیش وتی‌ "كاری ئێمه‌ رێگه‌گرتنه‌ له‌ دابه‌شبوونی عێراق، ڕیفراندۆم تاكلایه‌نه‌ و به‌بێ هیچ گفتوگۆ و رێزگرتنێك ئه‌نجامدرا و پێشتریش به‌ ئه‌ردۆگانی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ هێزه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتووبونه‌ له‌ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق.

2801 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2017

بابەتی زیاتر