Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناپۆلی بویه‌وه‌ پێشه‌نگ

یانه‌ی ناپۆلی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی جه‌نه‌وا له‌ یاریگای ئه‌و یانه‌یه‌

له‌ یاریه‌كانی هه‌فته‌ی 10ی خولی ئیتاڵیدا یانه‌ی ناپۆلی بووه‌ میوانی یانه‌ی جه‌نه‌واو و له‌ خوله‌كی چواری سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا عادل تاعرابت گۆڵی پێشكه‌وتنی جه‌نه‌وای تۆماركرد، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 14دا درایس مێرتینێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ناپۆلی یه‌كسان كرده‌وه‌، دواتریش له‌ خوله‌كی 30دا مێرتینێز گۆڵی دووه‌می خۆی و پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌ خوله‌كی 60یشدا زۆكانۆڤیچ به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵی سێهه‌می ناپۆلی له‌ خۆیان تۆماركرد، هه‌رچه‌ند له‌ خوله‌كی 76دا ئارماندۆ ینزۆ گۆڵێكی بۆ جه‌نه‌وا تۆماركرد به‌ڵام به‌و جۆره‌ یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناپۆلی كۆتایی پێهات.
به‌و بردنه‌وه‌ش ناپۆلی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌م كه‌ 28 خاڵی له‌ 10 یاریدا كۆكردۆته‌وه‌ به‌ جیاوازی دوو خاڵ له‌ پێش ئینته‌ر میلانه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی چوو بووه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌.

922 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2017

بابەتی زیاتر