داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕیكس تیله‌رسۆن: ئه‌مریكا سوریایه‌كی ده‌وێت كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د هیچ ڕۆڵێكی له‌ به‌ڕێوه‌بردنیدا نه‌بێت


ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه‌ له‌ داهاتووی سوریادا بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌سه‌د هیچ ڕۆڵ‌و پێگه‌یه‌كیان هه‌بێت.
(ڕیكس تیله‌رسۆن) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ داهاتووی سوریادا هیچ ڕۆڵێكیان نابێت.
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ گه‌یشتنی بۆ ژنێفی پایته‌ختی سویسرا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا سوریایه‌كی یه‌كگرتووی ده‌وێت كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د هیچ ڕۆڵێكی له‌ به‌ڕێوه‌بردنیدا نه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ئه‌مریكا وتیشی: حوكمی بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌سه‌د له‌ سوریا له‌ كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ چۆن ئه‌و كۆتاییهاتنه‌ به‌دیدێت؟
لای‌ خۆیه‌وه‌، (ستیڤان دیمستۆرا) نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سوریا ئاشكرای‌ كرد: گه‌ڕی‌ نوێی دانوستانه‌كانی پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی سوریا له‌ 28ی مانگی داهاتوو له‌ ژنێف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتووش، له‌ ئه‌ستانه‌ی‌ پایته‌ختی كازاخستان نوێنه‌رانی ئێران‌و توركیا ‌و ڕووسیا هه‌ر له‌ باره‌ی‌ سوریا كۆببنه‌وه‌.

161 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2017

بابەتی زیاتر