Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به‌په‌له‌ كاتێك بۆگفتوگۆ دیاری بكه‌ن


له‌سه‌ر داوای‌ فه‌ڕه‌نسا و سوید، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌نجامدا.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: داوا له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین به‌ خێرایی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ دیاریی بكه‌ن.
له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دووپاتكرده‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، (فڕانسوا دیلاته‌ر)ی نوێنه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ده‌كات ڕایگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له‌ داواكاریی بۆ گفتوگۆ و ڕێزگرتن له‌ ده‌ستووری عێراق ده‌كاته‌وه‌.
دیلاته‌ر وتیشی: یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ بوو له‌ ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌نێوان لایه‌نه‌ به‌شه‌ڕهاتووه‌كاندا.
(دیلاته‌ر) له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: ئێمه‌ پشتیوانیی له‌ (یان كۆبیچ) نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئێستادا نێوه‌ندگیریی له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات‌ و دواتر ڕاپۆرتی خۆی له‌و باره‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات.

671 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2017

بابەتی زیاتر