داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق شه‌رمه‌زارییه‌



وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئێستا كاتی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌. شه‌ڕی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كانیشی‌ به‌ شه‌رمه‌زاری‌ ناوبرد.

هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "چیتر كاتی‌ دانوستانه‌ له‌ نێوان هه‌رێم وبه‌غدا و، ئه‌مریكا پێی‌ باشه‌ واده‌یه‌ك بۆ دانوستان دیاری بكرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی‌ "ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بینین كوردی عێراق و عێراقییه‌كان ڕووبه‌ڕووی‌ یه‌كدی‌ بوونه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا هه‌ردوولایان پێكه‌وه‌ داعشیان تێكشكاندووه‌".
ناوێرت، دووپاتی‌ كرده‌وه‌ پێشتریش بۆیه‌ هۆشدارییان له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه‌ دابوو چونكه‌ ده‌یانزانی كه‌ هه‌ردوولایان چاویان له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش دوورده‌خه‌نه‌وه‌.
ناوبراو جارێكی‌ دیكه‌ ئاماده‌یی‌ ئه‌مریكای‌ بۆ نێوه‌ندگیریی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا پیشان دا و وتیشی "داوا له‌ عه‌بادی و بارزانی ده‌كه‌ن دانوستان بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن ئارامی بگێڕنه‌وه‌".
ئه‌م داواكارییه‌ی‌ ئه‌مركیا له‌ كاتێكدایه‌ شه‌ڕێكی‌ سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌غدا ده‌یه‌وێت به‌ هێز خاڵ سنوورییه‌كان له‌ هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه‌.

570 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2017

بابەتی زیاتر