داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ساڵی‌ 2014وه‌ 800 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌ عێراق و سوریا كوژراون



هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی داعش ڕایگه‌یاند له‌ بۆردومانه‌كانیاندا 51 هاوڵاتی دیكه‌ له‌عێراق و سوریا به‌هه‌ڵه‌ كوژراون.

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیاندا بۆسه‌ر چه‌كدارانی‌ داعش له‌عێراق و سوریا" 51 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ دیكه‌ به‌هه‌ڵه‌ كوژراون.
باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ده‌یان ڕاپۆرته‌وه‌ كردووه‌" گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ له‌ 16 هێرشدا كه‌ له‌مانگی‌ شوباتی‌ ڕابردوودا ئه‌نجام دراون، 51 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌هه‌ڵه‌ كوژراون.
به‌پێی‌ ئاماری‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ساڵی‌ 2014وه‌ تائێستا نزیكه‌ی‌ 800 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیاندا كوژراون، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی‌ چاودێریكردنی‌ جه‌نگ ده‌ڵێن ژماره‌كه‌ له‌وه‌ زیاتره‌و له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ ساڵه‌دا زیاتر له‌پێنج هه‌زارو 600 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌هه‌ڵه‌ كوژراون.
ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ قوربانیان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پابه‌ندی‌ خۆی‌ به‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ بواری‌ جه‌نگه‌وه‌ ڕاگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وپه‌ڕی‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌.

328 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2017

بابەتی زیاتر