داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی ئیسپانیا په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌



له‌دوای بڕیاری تاكلایه‌نه‌ و به‌ ده‌نگی 70 په‌ڕله‌مانتار، ئه‌مرۆ هه‌ینی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆی و جیابونه‌وه‌ی له‌ وڵاتی ئیسپانیا ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی ئیسپانیا كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌دژی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌ڕله‌مان پیشاندا و له‌دواین كاردانه‌وه‌شیدا په‌ڕله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌رپرسی پۆلیسی كه‌ته‌لۆنیای له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاری هه‌ڵبژاردنێكی خێرای ده‌ركرد كه‌ وابڕیاره‌ له‌ 21 مانگی 12 ئه‌نجام بدرێت، له‌ وتارێكێكیشیدا كه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد ماریانۆ ڕاخۆی وتی: "باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ گرنگه‌ گوێ له‌هه‌موو هاوڵاتییه‌كی كه‌ته‌لۆنی بگیرێت و ئه‌وانیش ئه‌توانن بڕیار له‌ سه‌ر داهاتوی خۆیان بده‌ن و هیچكه‌سێكیش بۆی نییه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا له‌ بری ئه‌وان بڕیار بدا"

605 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2017

بابەتی زیاتر