Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نبار.. سوپای عیراق چه‌ند شوێنێكی ستراتیژی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگارده‌كات


سوپاو هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق ژماره‌یه‌ك گوندو چه‌ند شوێنێكی ستراتیژی له‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبار له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگارده‌كه‌ن. 

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كۆنترۆڵی هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی ئه‌لنه‌زوه‌، ئه‌لنه‌حیه‌، ئه‌عیمره‌، ئه‌لته‌زالیه‌ و ریتاجه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لقائیم و پردی ئه‌لحور، وێستگه‌ی قائیم، كارگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، وێستگه‌ی كاره‌بای قائیم، وێستگه‌ی غازی ئوكاز و ناوچه‌ی ئه‌لمه‌شاری له‌ شاری ئه‌نبار كردوه‌.
هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌" پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سوپاو حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێرده‌ستی داعش به‌رده‌وامه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق 8 پێگه‌ی داعشیان له‌ ناوچه‌ی قائیم و راوه‌ له‌ شاری ئه‌نبار خاپور كردووه‌ و به‌ ده‌یان چه‌كداری داعشیش كوژراون. هاوكات كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌یه‌ك تێكشكێندراون.

578 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2017

بابەتی زیاتر