داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ١٠ دیاریكرا

نرخی كارەبای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ١٠ دیاریكرا و نرخی ئەمپێرێک نزیکەی سێ هەزار دەبێت، مانگی داهاتووش کارپێکرنی مۆلیدە لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، نرخی هەر کاتژمێرێک ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی یەکەم ٤٥ دینار دەبێت، بۆ مانگی داهاتووش بەرنامەی کارپێکردنی کارەبای مۆلیدە لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەبێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بڕی پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەنێوان دوو هەزار و ٧٥٠ بۆ سێ هەزار دیناردا دەبێت و نرخەکەی بەپێی کاتژمێری كارپێكردنی مۆلیدەكان دیاریكراوە کە بەگشتی لەنێوان ٦٠ - ٧٠ كاتژمێرە، هەروەها لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

 

1800 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2017

بابەتی زیاتر