داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل: سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌روازه‌كه‌دا نه‌گرتووه‌

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی گومرگی عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌"  سوپای عێراق ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری وشكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا گرتووه‌، به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنوری ئیبراهم خه‌لیلیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ هێزه‌ عیراقیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌روازه‌كه‌دا گرتبێت.
لایخۆشیه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق بڵاویكرده‌وه‌"  تیمێكی هونه‌ری به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق چونه‌ته‌ نێو خاڵی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیل به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی داواكارییه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان ئه‌ویش بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خاڵه‌ سنورییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقییه‌كان تیایدا''.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمان غانمی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و سه‌ردانی سێگۆشه‌ی نێوان عێراق و سوریا و توركیای كردووه‌.
هاوكات ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه‌" تاوه‌كو ئێستا هیچ هێزێكی عێراقی نه‌چووه‌ته‌ ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌،
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا  محه‌ممه‌د تاهیر، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل به‌ به‌شێك له‌ میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه‌ هیچ هێزێكی عێراقی له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلدا نییه‌‌ و كاروباری ده‌روازه‌كه‌ وه‌كو رۆژانی پێشوو ئاساییه‌".
له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق كه‌ له‌ سنوره‌كه‌ بینراون، ئه‌و به‌رپرسه‌ی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل رایگه‌یاندووه‌" "ئه‌مڕۆ عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی به‌ ده‌روازه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ و چووه‌ توركیا، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".

1130 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2017

بابەتی زیاتر