داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمسیۆن په‌سه‌ندكردنی ناوی لیست و قه‌واره‌كانی بەشداربووی هەڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌



كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و لیست و قه‌واره‌ نوێیانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی خۆیان تۆماركردبوو. 
دوای درێژكردنه‌وه‌ی دوو وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مرۆ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان سێ بڕیاری‌ ده‌ركرد.
به‌پێی نوسراوێكی‌ كۆمسیۆن كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌یام كراوه‌، بڕیاری‌ یه‌كه‌م بریتی‌ یه‌ له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و لیسته‌ نوێیانه‌ی‌ خۆیان تۆماركردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مان و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ هیچ لیستێك بۆی‌ نییه‌ به‌و ناوه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و په‌سه‌ندكردنه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن بووه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌.
هاوكات بڕیاری‌ دووه‌می‌ كۆمسیۆن تایبه‌ته‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ لای‌ كۆمسیۆنه‌ كه‌ وه‌كو بارمته‌ له‌لیست و قه‌واره‌كان وه‌رگیرابوو.
هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاری‌ سێ یه‌م، پاش دیاریكردنی‌ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆمسیۆن ده‌رفه‌تی‌ تر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ تۆماركردن و په‌سه‌ندكردنی‌ لیست و قه‌واره‌كان.


459 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2017

بابەتی زیاتر