داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌ڵدرم: ده‌روازه‌ی‌ سنووریی‌ ئیبراهیم خه‌لیل ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كراوه‌


سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا ئاشكرایكرد: ده‌روازه‌ی‌ سنووریی‌ ئیبراهیم خه‌لیل ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كراوه‌ و، به‌منزیكانه‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ سنووریی‌ نوێش له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌.

بینالی‌ یه‌ڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا، ڕایگه‌یاند "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌رده‌وامه‌ و، پرۆسه‌كه‌ به‌بێ‌ گرفت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانیش ئاشكرایكرد "ده‌روازه‌ی‌ سنووریی‌ ئیبراهیم خه‌لیل ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق كراوه‌". 
وتیشی‌ "له‌ ئێستا به‌دواوه‌ هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ كۆنترۆڵده‌كرێت و، له‌ به‌شی توركیا كارمه‌ندانی ئێمه‌ و له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلیش كارمه‌ندانی به‌غدا بوونیان ده‌بێت".
یه‌ڵدرم راشیگه‌یاند توركیا ده‌روازه‌یه‌كی‌ سنووریی‌ نوێ‌ له‌ فیشخاپوور له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه‌".
له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو هه‌ماهه‌نگیی‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا بۆ ده‌رهێنانی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌م بووه‌ و، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ سنووریی‌ ئۆڤاكۆی‌ له‌ فیشخاپووریش ڕێككه‌وتنیان ئه‌نجامداوه‌.


1086 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2017

بابەتی زیاتر