داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پارێزگاری‌ سلێمانی‌: ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان پێویستی‌ به‌مۆڵه‌تی‌ پارێزگایه‌


پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ 5 حزبه‌كه‌و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ ئه‌منی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام دا.
له‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا عومه‌ر قه‌لاَدزه‌یی له‌بری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی‌، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك خۆپیشاندانی‌ ئه‌نجام بدات ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌ئه‌وان وه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارن ڕێوشوێنی‌ یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌ به‌ر.

وتیشی‌ "ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ن ژیان و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك باش نیه‌و بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانیان دێنه‌ سه‌ر شه‌قام، به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لامه‌تی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان پارێزراو بێت بۆ هه‌ر گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وه‌ربگرن".

به‌شێك له‌ مامۆستایانی‌ ناڕزایش  ده‌ڵێن " تا ئێستا بۆهیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان پێ‌ نابێت، چونكه‌ ئه‌وان داوای‌ مافی‌ خۆیان ده‌كه‌ن".

709 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2017

بابەتی زیاتر