Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ هه‌رێم پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان‌و هاوپه‌یمانی‌ تاوتوێكرد


له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌شی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كراوه‌ و، جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت بۆچوونه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێم به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ ئاڵۆزی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ نێوان نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانیی‌ جێگری‌ و چه‌ند وه‌زیرێك به‌ڕێوه‌ چووه‌".

وه‌زیری‌ كشتوكاڵ وتیشی‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند دراوه‌ له‌ یاساناسان و شاره‌زایانی‌ بواره‌ جیاوازه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسێیانه‌ كه‌ هه‌رێم و به‌غدا ناكۆكییان له‌سه‌ری هه‌یه‌".


3113 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2017

بابەتی زیاتر