داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵ و گۆران و هاوپه‌یمانی؛ په‌یامی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران و ناوه‌ندی بڕیاری به‌ریتانیا ده‌كه‌ن

بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی وداد پەروەری و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە شاری لەندەن، ده‌یان نامه‌ بۆ سەرجەم پەرله‌مانتار و ناوەندەکانی بڕیار له‌ به‌رتیانیا ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن و تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی هه‌رسێ لایه‌ن بۆ پێكهینانی حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی ڕای گشتی كرابوو ، داوای یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو به‌ دیالۆگ ، وه‌ هه‌روه‌ها درووست كردنی حكوومه‌تێكی كاتی كه‌ بتوانێ ڕێبه‌رایه‌تی میلله‌تی كورد بكا له‌گه‌ڵ بغداد و وڵاته‌ ئیقلیمیه‌كان بۆ ده‌رباز بوون له‌ ئه‌و شه‌ڕ و ئاشووبه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی میلله‌ته‌كه‌مان بووه‌ته‌وه‌ . 

وه‌ هه‌روه‌ها داوامان كراوه‌ كه‌ به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی ڕوون و ڕاشكاویان هه‌بێ له‌ سه‌ر كۆی كێشه‌كانی كوردستان و ته‌كید بكه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه‌ دوور بێت له‌ ته‌زویر وه‌ هه‌روه‌ها له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ رێگای تیمه‌كانیانه‌وه‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن . 

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌شی دیسكی عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پشتیوانیان بۆ گه‌لی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ڕایان گه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ ڕابدروو به‌ ڕوونی داوای دواخستنی ڕیفراندۆمیان كرد به‌ڵام به‌ قسه‌یان نه‌كرا،  له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ پشت بكه‌نه‌ گەلی كوردستان و گوێ به‌ داوا ڕه‌واكانیان نه‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد،هه‌ڵبژاردنێك كه‌ دوور بێت له‌ ته‌زوویر.

1479 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2017

بابەتی زیاتر