داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو

ئه‌مڕۆ واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو، كه‌ به‌شێك له‌ حیزبه‌كان به‌ پاساوی‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم پیلانی‌ دواخستنیان بۆ داڕشت و، به‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مانیش مه‌رامی‌ خۆیان جێبه‌جێ‌ كرد.

به‌پێی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ پێشتر دیاری‌ كرابوو، ئه‌مڕۆ 1ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2017، ده‌بوو هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ بچن.
پێشتر چه‌ندین جار كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند و، زۆربه‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن كردبوو.
پاش ڕووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ڕاگرت، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ باڵاده‌سته‌كان و به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ مه‌یلی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنیان نه‌بوو.
دواجاریش به‌شێك له‌ فراكسیۆرنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ پاساوی‌ نه‌گونجاویی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مانیان بۆ دوو وه‌رزی‌ یاسادانان درێژكرده‌وه‌ و، خواستی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان بۆ حیزبه‌كانیان جێبه‌جێ‌ كرد.

411 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2017

بابەتی زیاتر