داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نیویۆرك.. هێرشبه‌رێك به‌ ئۆتۆمبێل 19 كه‌سی‌ كرد به‌ ژێره‌وه‌


له‌ شاری‌ نیویۆرك هێرشبه‌رێك به‌ ئۆتۆمبێل 19 كه‌سی‌ كرد به‌ ژێره‌وه‌ و هه‌شت كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا. ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مریكا ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌یان ئاشكرا كرد.

شه‌وی‌ ڕابردوو، له‌ شه‌قامی‌ مۆرای‌ شاری‌ نیویۆرك و له‌ نزیك سه‌نته‌ری‌ بازرگانی‌ جیهانی‌، هێرشبه‌رێك به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ خۆی‌ به‌نێو ڕێگه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ پاسكیل و پیاده‌ڕه‌ودا كرد.
به‌پێی‌ میدیاكانی‌ ئه‌مریكا "له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، 11 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".

هێشرشبه‌ره‌كه‌ پاش برینداركردنی‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و، دواتر ناسنامه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرا.

پۆلیسی‌ نیویۆرك ڕایگه‌یاند "هێرشبه‌ره‌كه‌ ناوی‌ سه‌یفوڵۆ سایپۆڤه‌ و ته‌مه‌نی‌ 29 ساڵه‌ و، خه‌ڵكی‌ ئۆزبه‌گستانه‌، له‌ ساڵی‌ 2010 ڕووی‌ له‌ ئه‌مریكا كردووه‌".
دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیدراڵیی‌ ئه‌مریكا (ئێف بی‌ ئای‌) ڕووداوه‌كه‌یان به‌ تیرۆریستی‌ ناوبرد. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ ئه‌مریكاش زانیاریی‌ تایبه‌ت به‌ داعش له‌ ماڵی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.


328 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2017

بابەتی زیاتر