داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌ولێر.. نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد


مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، له‌ مه‌كته‌بی‌ ئه‌میر له‌ هه‌ولێر پێشوازیان كرد له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ ناوچه‌كه‌و عێراق هه‌رێم و چه‌ند بابه‌تێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ حكومه‌ت و بارگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك و موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی‌ كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ دانیشتنه‌كه‌دا داهاتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ جیهان و به‌تایبه‌ت دراوسێ و حكومه‌تی‌ ناوه‌ند باسی‌ لێوه‌كرا و هه‌ردوولا ئومێدیان خواست به‌ په‌ندوه‌رگرتن له‌ ڕابردوومان و سود وه‌رگرتن له‌توانا و وزه‌ی‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕ و شایسته‌ هه‌رێم به‌ره‌وه‌ پێش ببرێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر یه‌كریزی‌ گه‌لی‌ كورد كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بنچیه‌نه‌ی‌ دادپه‌روه‌ری‌ و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ڕێزگرتنی‌ ته‌واو له‌ دامه‌زراوه‌ شه‌رعی‌ و دامه‌زراوه‌ ڕه‌سمییه‌كانی‌ هه‌رێم و داڕشتنی‌ سیاسه‌تێكی‌ ڕاست و دروست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ داهاتووی‌ هه‌رێمه‌كه‌مان

1780 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2017

بابەتی زیاتر