داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌



فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌فدی سه‌ربازیی هه‌رێم له‌ پێكهاتنی‌ نێوانیان پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌.
فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم‌و وه‌فدی هه‌ولێر ئێواره‌ی‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 31 /10 به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ڕه‌شنووسی ڕێكه‌وتنی نێوانمان كشاوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هێزه‌كانی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی دانوستان‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا هێزی جوڵاندووه‌‌و بینای سیستمی به‌رگریی خۆی كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی فیدراڵدا.

فه‌رمانده‌یی‌ ناوبراو له‌و باره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و یارییكردنه‌ به‌ كات له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌مانگێڕێته‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی‌ یه‌كه‌م‌و پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبووین.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان به‌ كات كوشتن‌و غه‌در تۆمه‌تبار ده‌كات‌و ئامانجیشی له‌و كاره‌ی‌ (وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ده‌ڵێ) كوشتن‌و غه‌در كردنه‌ له‌ هێزه‌كانی عێراق.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێ: ڕێگه‌ به‌و كاره‌ ناده‌ین‌و له‌و هه‌نگاوه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نابین.

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌: ئه‌گه‌ر گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی هه‌ولێر شه‌ڕ به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی فیدراڵیی ده‌ستپێبكه‌ن‌و خه‌ڵكیی بترسێنن ئه‌وه‌ به‌ هێزی یاسا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌.



5514 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2017

بابەتی زیاتر