داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رۆیته‌رز: هه‌رێم پێشنیاری كردووه‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق به‌هاوبه‌شی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ڕیوه‌ببه‌ن

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز ئاشكرای‌ كرد: هه‌رێمی‌ كوردستان پێشنیاری‌ كردووه‌ ناوچه‌ سنووییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ به‌ هاوبه‌شی‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ڕێوه‌ ببرێن.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌و پێشنیاره‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ناوچه‌ ستراتیژییه‌ سنوورییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا، ئاراسته‌ی‌ به‌غدای‌ كردووه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ "هه‌رێم پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ته‌ به‌غدا كه‌ ناوچه‌ی‌ فیشخاپوور و سنووره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ هاوبه‌شی‌ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێن".
هه‌رێم داوای‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ناچانه‌ به‌ چاوێری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش بێت.
ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و پێشنیاره‌ی‌ هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كه‌ تا كێشه‌كان به‌پێی‌ ده‌ستووری‌ عێراق له‌ نێوان هه‌رێم و عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
پێشتر حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد ڕه‌شنووسێكیان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان داوه‌ته‌ به‌غدا و، تا ئێستاش وه‌ڵامی‌ به‌غدا بۆ دانوستان نه‌رێنییه‌.

715 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر