داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای فیدڕاڵی: تا بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان وه‌رنه‌گرین بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم ناده‌ین

دادگای فیدرالی لە بارەی ریفراندۆمەکەی هەرێم وەڵامی عەبادی دەداتەوە رایگه‌یاندووه‌ دادگای فیدرالی ناتوانێت رای خۆی لەسەر دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدات بە بێ گوێگرتن لە لایەنی دووەم".


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، وەڵامی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت "دادگای فیدرالی ناتوانێت رای خۆی لەسەر دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدات بە بێ گوێگرتن لە لایەنی دووەم".

لە روونكردنەوەیەكدا، وتەبێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق، ئەیاس سامۆك وتی: "پێشتر چوار سكاڵا بە ژمارەكانی (٨٩، ٩١، ٩٢، ٩٣\ ئیتحادیە\ ٢٠١٧) بۆ بڕیاردان لەسەر نادەستووری بوونی ئەو ریفراندۆمەی كە هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧/٩/٢٥، ئەنجامی دا بۆ دادگای باڵای فیدرالی بەرزكرابوونەوە". 

وتەبێژی دادگای باڵای فیدرالی عێراق، ئەیاس سامۆك راشیگەیاندووە کە دادگا درکی بەوە کرد کە یەکلایکردنەوەی سکاڵاکان پەیوەستە بە ئاگادارکردنەوەی لایەنەکەی دیکە (هەرێمی کوردستان) کە لە رێگای نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادارکراوەتەوە و دوایین پشتڕاستکردنەوەش لە رۆژی ١٨ی ١٠ی ٢٠١٧ ئەنجامدراوە.

ئەیاس سامۆك ئاماژەی بەوەشدا کە دادگا ناتوانێت رای خۆی لەسەر بابەتی دستووری بوون یان دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدات، بەوەی کە رادەربڕینی پێشوەختە بە بێ گوێگرتن لە لایەنەکەی دیکە (هەرێمی کوردستان) پێچەوانەی ئەحکامەکانی ماددەی (٩١\٥) لە یاسای دادبینی مەدەنی، هەروەها لەگەڵ سیاقاتی دادوەری سەقامگیر لەسەر پەیوەستبوونی بە را دەرنەبڕینی پێشوەختە لەگەڵ بوونی سکاڵا لە هەمان بابەت.

672 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر