داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕۆناڵدۆ و زێدان: یانه‌كه‌مان له‌ قه‌یراندا نیه‌ و به‌ زوی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ ئاستی جاران

زینه‌دین زیدان و رۆناڵدۆ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ یانه‌كه‌یان تووشی قه‌یران بووبێت و دڵنیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاستی پێشوویان.
زیدان دوای یاریه‌كه‌ دانی به‌وه‌دا نا كه‌ تۆتنهام باشتر یاری كرد و شایسته‌ی بردنه‌وه‌ بوون، به‌لام له‌ به‌رامبه‌ردا تیپه‌كه‌شی چانس یاوه‌ری نه‌بوو كه‌ چه‌ند هه‌لێكی گۆڵیان له‌ ده‌ستدا و نه‌یانتوانی یاریه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.
راهێنه‌ری ریاڵ وتیشی: راسته‌ ئیستا كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ناڕۆن ئه‌وه‌ش ئاساییه‌ و روو ده‌دات، به‌ڵام خۆمان ون نه‌كردووه‌ و دڵنیاین له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ئێستاش پێویستیمان به‌ هه‌ندێك پشووه‌.
لای خۆشیه‌وه‌ رۆناڵدۆ وتی: ئیستا كاتێكی خراپه‌ پێدا تێده‌په‌ڕین، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن راهاتووین، ئێستاش ده‌مانه‌وێت ئه‌و دۆخه‌ بگۆڕین، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ و هێشتا كاتێكی زۆرمان له‌ به‌رده‌سته‌ بۆ باشكردنی ئاستمان، من بڕوام وایه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ بكه‌ین.
رۆناڵدۆ سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی وتی: له‌ ئێستادا نامه‌وێت بۆنده‌كه‌م تازه‌ بكه‌مه‌وه‌ چوونكه‌ چوار وه‌رزی ماوه‌ كۆتای پێبێت.

112 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر