داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مانچسته‌ر سیتی‌ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆماركرد

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ ده‌سته‌به‌ركردو به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆش گه‌یشتنی‌ به‌قۆناغی دووه‌می‌ چامپیۆنس لیگ مسۆگه‌ركرد.

له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شه‌شه‌م و له‌یاریه‌كی‌ به‌هێزدا مانچسته‌ر سیتی‌ بوه‌ میوانی‌ ناپۆلی ئیتاڵی، تیپی خاوه‌ن یایگا به‌به‌هێزی‌ هاتنه‌ یاریگاو له‌خوله‌كی‌ 21یش لۆرینزۆ ئینسینی‌ گۆڵی پێشكه‌وتنی‌ ناپۆلی تۆماركرد، به‌لاَم له‌خوله‌كی‌ 34 ئۆتامێندی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ سیتی‌ یه‌كسانكرده‌وه‌و گێمی‌ یه‌كه‌میش به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایهات.
له‌سه‌ره‌تای‌ گێمی‌ دووه‌م جۆن ستۆنز گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی‌ سیتی تۆماركرد، به‌لاَم له‌خوله‌كی‌ 62 جۆریجینۆ به‌لێدانی‌ سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ ناپۆلی یه‌كسانكرده‌وه‌و له‌كاتێكیشدا ناپۆلی هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌دات به‌لاَم ئه‌گوێرۆ له‌خوله‌كی‌ 69 له‌هێرشێكی‌ هه‌ڵگه‌راوه‌ سێهه‌م گۆڵی سیتی‌ تۆماركردو له‌كۆتا خوله‌كی‌ یاریه‌كه‌ش ره‌حیم ستیرلنگ گۆڵی چواره‌م و كۆتایی سیتی‌ تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش سیتی‌ به‌12 خاڵه‌وه‌ گه‌یشتنی‌ به‌قۆناغی دووه‌م یه‌كلاكرده‌وه‌و ناپۆلیش ئه‌ركێكی‌ ئێجگار زه‌حمه‌تی‌ هه‌یه‌ تائه‌وه‌ی‌ بگاته‌ قۆناغی دووه‌م.

127 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر