داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران: عه‌بدوستار مه‌جید سه‌ركه‌وتوترین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمه‌

وته‌بێژی یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران: له‌كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دا عه‌بدوستار مه‌جید سه‌ركه‌وتووترین وه‌زیربووه‌.

یاسین مه‌حمود وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند" به‌رهه‌می‌ ناوخۆ زیادی‌ كردووه‌ و ئه‌وه‌ش جێگای‌ ده‌ست خۆشییه‌، ده‌خوازین پلانی‌ ساڵی‌ داهاتوو وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌بێت كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌پیشه‌سازی‌ بكرێن.
وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان ده‌ڵێت" له‌كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دا عه‌بدوستار مه‌جید سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ ئێمه‌ له‌یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ژده‌ پێوه‌رمان داناوه‌ و به‌ پێی‌ ئه‌و پێوه‌رانه‌ سه‌ركه‌وتووترین وه‌زیری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای‌ كابینه‌كه‌وه‌ تاكوئێستا وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوه‌ بۆیه‌ شایه‌نی‌ پێدانی‌ خه‌ڵاتی‌ ئاڵتونیه‌".
له‌به‌رامبه‌ر بوژانه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆ پێویسته‌ هه‌موان دوعای‌ خێر بۆ عه‌بدوستار مه‌جید بكه‌ین.

هاوكات له‌ڤیستیڤاڵی‌ هه‌نار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانیان به‌خشیه‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌پای‌ خزمه‌تكردنی‌ جوتیاران و به‌رهه‌می‌ ناوخۆ.

1414 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر