داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی مافه‌ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه‌

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ هه‌رێم و، جێكردنه‌وه‌ی‌ له‌ناو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018دا ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن سه‌باره‌ت به‌ دواپێشهاته‌كانی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و جێكردنه‌وه‌ی‌ مافه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ ساڵی 2018ی‌ عێراق،
 ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ "ده‌بێت سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابین بكرێن. هه‌روه‌ها مافه‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆر و هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018 جێگیر بكرێن".
هه‌ردوولا ڕایانگه‌یاند "ده‌بێت له‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای‌ بودجه‌ تێپه‌ڕێنرێت، كه‌ له‌ ساڵانی ڕابوردوودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ وه‌ك پاساو به‌كارهێنراون بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای‌ بودجه‌ و، سه‌ره‌نجامیش ته‌نها مووچه‌خۆر و هاووڵاتیانی هه‌رێم لێی‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون".
له‌ ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ دووزخورماتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ی‌ دانیشتووانه‌كه‌ی‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، چڕبكه‌نه‌وه‌.


375 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر