Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ركراوه‌

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی،‌ ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ 42 تانكه‌ر به‌نزینی‌ ژه‌هراوی‌، سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچووه‌.

غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ 42 تانكه‌ر به‌نزینی‌ ژه‌هراوی‌ كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنرابوو، سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ و، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچووه‌".
غالب محه‌مه‌د وتیشی‌ "ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكرێن كه‌ به‌نزینی‌ ژه‌هراوییان هێناوه‌ته‌ هه‌رێم و خه‌ریكبووه‌ هه‌زاران كه‌س تووشی‌ شێرپه‌نجه‌ بكه‌ن".
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی پێشتر ئاشكرای‌ كرد "42 تانكه‌ر به‌نزینی‌ ژه‌هراوی‌ هێنراوه‌ته‌ سلێمانی‌ و ئه‌وان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ بفرۆشرێت، داوایشی‌ كرد سزای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێن كه‌ له‌ پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن".
غالب محه‌مه‌د وتیشی‌ "ئه‌و دۆسێیه‌ به‌بێ‌ سزادانی‌ تۆمه‌تباران داخراوه‌ و تانكه‌ره‌ به‌نزینه‌كان بۆ ئێران گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌".

11839 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر