داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق به‌ڵێنی دا پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج بكات

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌لمان جومه‌یلى وه‌زیرى پلاندانانى عێراق و وه‌زیرى بازرگاني  به‌وه‌كاله‌ت كۆبۆوه‌ و ته‌وه‌رى كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بو به‌كێشه‌ى دواكه وتن و دابه‌شنه‌كردنى پسوڵه‌ى خۆراكى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و هاوكات ئه‌و قه‌رزانه‌ى گه‌نمى جوتیارانى كوردستانیش كه‌ تائێستا حكومه‌تى عێراق خه‌رجینه‌كردوه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د داواى له‌وه‌زیرى بازرگانی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ ڕه‌زامه‌ندى پیشانبدات به‌پێدانى پسوڵه‌ى خۆراك به قه رز به‌پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و دواى دابه‌شكردنى به‌سه‌ر هاوڵاتیان دواتر پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت تا ئه مه ش نه بێته بارگرانيه كي تر به سه ر ژياني هاولاتيانه وه و خه ڵكانێكي زۆري هه ژار و كه م ده رامه ت هێشتا چاويان له م بره خوراكه يه بۆ ژيان ، بێجگه له كاريگه رييه كانيشي له سه ر نرخي خوراك له سه ر بازاري هه رێم.

هاوكات وه‌زیرى بازرگاني به وه كاله ت ڕه‌زامه‌ندى پیشانداو داوایكرد دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى خۆراك له‌هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پسوڵه‌ى خۆراك.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌خرایه‌ ڕوو كه‌ جوتیارانى هه‌رێم به‌هۆى دواكه‌وتنى شایسته‌ داراییه‌كانیان توشى گرفتى گه‌وره‌بون و چه‌ندجارێك به‌ڵێنیان له‌حكومه‌ت وه‌رگرت به‌ڵام تائێستا به‌شێكى زۆر له‌جوتیاران پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه‌، لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى بازرگاني به‌وه‌كاله‌ت به‌ڵێنیدا تاكۆتایى ئه‌مساڵ ته‌واوى پاره‌ى ئه‌و گه‌نمه‌ خه‌رجبكه‌ن كه‌ جوتیاران له‌مساڵدا ڕاده‌ستیان كردوه‌، وتیشى هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ن ته‌واوى ڕێگرییه‌كانى به‌رده‌م خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نمى ساڵه‌كانى رابردو كه‌ تائێستا لاى حكومه‌تى عێراق ماوه‌ لایببه‌ن و خه‌رجیبكه‌ن.

1707 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2017

بابەتی زیاتر