داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق.. سێ فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مریكی ڕاده‌ستی هێزی ئاسمانی كرا


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، هێزی ئاسمانیی عێراق ئاشكرای‌ كرد سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكیی له‌ جۆری (ئێف16) گه‌یه‌نراونه‌ته‌ بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
كاربه‌ده‌ستانی هێزی ئاسمانیی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ "فڕۆكه‌وانه‌ عێراقییه‌كان له‌ واشنتۆن مه‌شقی پێویستیان به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكانه‌ ته‌واوكردووه‌ و ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككاریش له‌ هێزی ئسمانیی ئه‌مریكی به‌ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌دن".
به‌پێی رێككه‌وتنێكی پێشووتری نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و كۆمپانیای (لۆكهید مارتن)ی فڕۆكه‌وانیی كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ئه‌مریكایه‌، ده‌بێت كۆمپانیاكه‌ 36 فڕۆكه‌ به‌ عێراق بفرۆشێت، پێشتریش به‌ چه‌ند جارێك 18 فڕۆكه‌ی دیكه‌ ڕاده‌ستی عێراق كراون‌و هێشتا 15 دانه‌ی‌ دیكه‌ ماون.


1078 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر