داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕژێمی‌‌ سوریا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری‌ دێرزوری به‌ته‌واوه‌تی‌ ڕاگه‌یاند



ڕوانگه‌ی‌ سوری بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ئاشكرایكرد سوپای‌‌ سوریاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ به‌پاڵپشتی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ ڕوسیا، شاری‌ دێزووریان به‌ته‌واوی‌ له‌ژێر ده‌ستی‌‌ چه‌كدارانی‌ داعش  ده‌رهێناوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئێستا شه‌ڕ له‌دێرزوور وه‌ستاوه‌و هێزه‌كانی‌ سوریا سه‌رقاڵی‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ن له‌پاشماوه‌ی‌ مینه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش.
به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌ جیهانیه‌كان نزیكه‌ی 93 هه‌زار مه‌ده‌نی‌ له‌ئێستادا له‌ناو دێرزووردا ماون و چاویان له‌و كۆمه‌كیه‌ مرۆییانه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ئاسمانه‌وه‌ بۆیان فڕێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌.
دێرزوور دوایین گه‌وره‌ شاری‌ سوریایه‌ له‌دوای‌ ڕه‌قه‌ كه‌داعش له‌ده‌ستی‌ ده‌دات، پێشتر ئه‌و شاره‌ كه‌پایته‌ختی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ داعش ناوده‌برا" له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌ كۆنترۆڵكرا.
ئۆپه‌راسیۆنی ڕژێمی سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ پارێزگای‌ دێرزوور" له‌مانگی ئه‌یلولدا به‌پشتیوانی ئاسمانی ڕوسیاو پاڵپشتیی ئێران له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ ده‌ستی پێكردبوو.

303 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر