داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یونسێف: ڕۆژانه‌ 26 منداڵ له‌ ئه‌فغانستان به‌هۆی سكچونه‌وه‌ ده‌مرن


رێکخراوی یونسێف ئاشکرایکرد هەموو رۆژێک بە تێکڕا ٢٦ منداڵ بەهۆی سکچوونەوە لە ئەفغانستان گیان لەدەستدەدەن.

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌ی ئه‌ومنداڵانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن نزمبۆته‌وه‌ بۆ خوار 10،000 منداڵ له‌ ساڵێكدا به‌ڵام لە دوایین راپۆرتیدا كه‌ دوێنێ 2 ی تشرینی دووه‌م بڵاویكرده‌وه‌ رێکخراوەکە رایگەیاندووە لە ئەفغانستان بەتێکڕا هەموو رۆژێک ٢٦ منداڵ بەهۆی سکچوونەوە گیان لەدەستدەدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو منداڵانەی گیان لەدەستدەدەن تەمەنیان لەخوار پێنج ساڵیەوەیە له‌ ساڵێكدا نزیکەی ٩ هەزار و ٥٠٠ منداڵ بەهۆی سکچوونەوە دەمرن. كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ له‌ سه‌دا 12 ئه‌و 80،000 منداڵه‌ی كه‌ ساڵانه‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌ هۆكاره‌ جیاوازه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

نوێنه‌ری ڕێكخراوی یونسێف له‌ كابوڵ ڕایگه‌یاند كه‌ مردن به‌هۆی سكچونه‌وه‌ تراژیدیایه‌كی قورسه‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌توانی به‌ ئاسانی ڕیی لێبگری و له‌م حاڵه‌دا وامان لێهاتووه‌ بڵێین كه‌ شۆردنی ده‌ست و به‌كارهێنانی ته‌والیت بونه‌ته‌ مایه‌ی ژیان و مردن.

یونسێف ئاشکرایکردووە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بریتین لە بەدخۆراکی، نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە و پیسی ژینگە، جەختیشی لەوەکردەوە کە پێویستە گرنگی تایبەت بە دەستەبەرکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بدرێت، له‌گه‌ڵ پاكوخاوێن ڕاگرتنی ده‌سته‌كان.
راپۆرتە تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی لەسەدا ٥٨ی دانیشتوانی ئەفغانستان ئاوی خواردنەوەی پاکیان دەستدەکەوێت و ئەو رێژەیەش لە گوندەکان زۆر کەمترە.

260 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر