داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان: تائێستا نيو مليۆن خوێندكار لێمان سودمه‌ند بوون




ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان هیچ پلان‌ و به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داڕووخانی پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ نییه‌.
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان یادی 13 ساڵه‌ی‌ دامه‌راندنی ده‌كاته‌وه‌‌و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م قوتابیان‌و هه‌موو برایان‌و خوشكانی ئه‌و كاروانه‌ ده‌كات.
 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ڕێكخراوی قوتابیان ده‌ڵێ: به‌داخه‌وه‌ له‌كاتێكدا ساڵیادی ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن لێوان لێوه‌ له‌ قه‌یرانو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانیش سه‌یری داڕووخانی ده‌كه‌نو هیج پلانو به‌رنامه‌ و چاره‌سه‌رێكی بۆ دانانێن.
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات "له‌ئێستادا ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌سه‌رووبه‌ندی ڕاگرتندان و خوێندن له‌ نیوه‌ی خاكی باشووری كوردستان (كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری) به‌خراپترین دۆخی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت".

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌ 3/ 11 /2003 دامه‌زراوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ به‌رده‌وام كاری‌ له‌سه‌ر له‌ بواره‌كانی تایبه‌ت به‌ قوتابیان كردووه‌.


289 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2017

بابەتی زیاتر